گرنگ

تەقەمەنی سەردەمی ڕژێمی پێشوو تەقیەوەو کەسێک گیانی لەدەستدا

2023-11-15

 

هۆکاری دەنگە گەورەکەی کەرکوک ئاشکرا دەکرێت

تەقەمەنی سەردەمی ڕژێمی پێشوو تەقیەوەو کەسێک گیانی لەدەستدا

بوار،
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱٥ی ۱۱ دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بیسترا و لە بەشێکی زۆری شاری کەرکوک هەستی پێکرا .

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە بواری ڕاگەیاند، ئەو دەنگی تەقینەوەیە گوللە هاوەنێکی سەردەمی ڕژێمی پێشوو بووە لە گەڕەکی بەدری نزیک فڕۆکەخانەکە و گوللە هاوەنەکە لە ئەنجامی دەستکاریکردن تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە .

هاوڵاتیەکە ناوی ڕەداد محەمەدە، پیشەی شوان بووە و تەمەنی ۱٨ ساڵان بووەو دانیشتوی گەڕەکی کوردستانی شاری کەرکوکە و ئەو شوێنەی تەقینەوەکە تێیدا ڕویداوە پێشتر سەربازگە و ڕەبایەی سوپای عێراق بووە و گوللە هاوەنەکە پاشماوەی تەقەمەنی ڕژێمی پێشووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color