كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان داواى یه‌ك ملیار دۆلار له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن
بوار، تایبه‌ت
به‌هۆى پێنه‌دانى شایسته‌داراییه‌كان و چالاكییەكانی بەدواداگەڕان لە كێڵگەكانی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان لایه‌ن كۆمپانیا بیانییه‌كان بەتەواوی سست ببوون، چالاكییەكانی پەرەپێدان لە كێڵگه نەوت و گازییهكانى هه‌رێمى كوردستان و پڕۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان به‌ته‌واوى په‌كیكه‌وتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، جگه له قه‌رزى سێ ملیار دۆلارى ساڵانى رابردوو له ئێستادا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى بوارى به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمى كوردستان داواى یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك شایسته‌ى دارایى ده‌كه‌ن، لهبهرامبهراد حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و كاره ده‌خاته ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراق.
راوه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم زیانێكی گەورەی بە كۆمپانیاكانی نەوت گەیاند، به تایبه‌ت كۆمپانیا بچووكەكان، بەڵام بەو رادەیە كاریگەری لەسەر چالاكییەكانی گەڕان و پشكنین یان پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت لە ئاستی كۆمپانیا زەبەلاحەكان نه‌كردووه.