سبەینێ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارە قوڕسەکە دەدات
بوار،
سبەینێ دادگای ئیتتحادی بڕیاردەدات
سلێمان مستەفا - یاساناس
دوای چەندین دانیشتن و دادبینی و دواخستن ، لەبارەی پرسی سکاڵای سەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992 ، ئایا دادگا سبەینێ بڕیاری کۆتایی دەدات ؟ چاوەڕێی چی دەکرێت ؟ لە خوێندنەوەی پێشوومان بۆ دەرنجامی بڕیارە چاوەڕوانکراوەکە، چەند دەرنجامێک و لێکەوتەێکمان پێشبینی کرد، بۆیە ئەگەر بپرسین بڕیاری کۆتایی چی دەبێت، بەپشت بەستن بە دەستورو یاساو پەیرەوی ناوخۆو پێشینەی بڕیارەکانی دادگای ئیتتحاد یبێت :
یەکەم : نابێت بڕیارەکانی دادگا ببنە هۆکاری پەکخستنی بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن،
دووەم : ئەگەر دادگا بەهەر پێوەرێک و لێکدانەوەیەک بگاتە دەرنجامی ئەوەی کە ماددەیەک یان زیاتر لە ماددەیەکی تانە لێدراوەکان پێچەوانەی دەستورە، ئەوا دەبێت حسابی ئەوە بکرێت پەکی پرۆسەکە نەکەوێت .
سێیەم : دەبێت دادگا بەشێک لە کاریگەریەکان بە خولی داهاتوی (شەشەم)ی پەرلەمانی کوردستان بسپێرێت لەرێگای هەموارکردنەوەی یاساکە .
چوارام :بێ گومان بەپێی دەستورو یاسا و پەیرەوی ناوخۆش ، دادگا دەسەڵاتی تەفسیری بۆ ماددەکان دەبێت ئەمەش تا ڕادەیەک نابێتە بەربەست لە بەردەم بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن .
پێنجەم : لەئەگەری هەر بڕیارێک لەسەر پرسی کۆتای پێکهاتەکان، ئەوا پێکهاتەکان بەشداری و ململانێ و کێبرکێ لەسەر کورسیە گشتیەکان دەکەن .
شەشەم : پرسی تۆماری دەنگدەران لەرێگای یاسای کۆمسیۆنی ئیتتحادی و پەیرەوەکانی چارەکراوە .
حەوتەم : کۆمسیۆنی ئیتتحادی لەدوا ڕاگەیاندنیدا بڕیاری داوە، کار بەیاسای حزبەکانی هەرێمی کوردستان و یاسای حزبەکانی ئیتحادی ژمارە (36)ی ساڵی 2015بکات ٚ
هەشتەم : پرسی یەک بازنەو فرە بازنەیش دەکەوێتە بەردەم چەقۆی تەفسیری یاساکە لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ دەقە کۆنەکە.