مەلا بەختیار لە رێگەى سوڵحى عەشایەرییەوە کێشەى یەکێک لە زاواکانى چارەسەر دەکات
بوار: گەرمیان
مەلا بەختیار ئەندامى پێشووى ئەنجوومەنى باڵاى بەرژوەندییەکانى یەکێتى نیشتمانى لە رێگەى سوڵحى عەشایەرییەوە، کێشەى یەکێک لە زاواکانى چارەسەرکرد، کە هاوڕێ مەلا ستار پەرلەمانتارى پێشووى یەکێتى بوو.
لەو بارەوە مەلا بەختیار دەڵێت: مانگی 4/ی ئه‌مساڵ، كێشه‌یه‌كی نه‌خوازراو له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا ستار-هاوڕێی مه‌لا ستاری كفری-گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ سامانی حاجی فایه‌ق، برای كاوه‌ی خوالێخۆشبو و برازای ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی-سلێمانی، رویدا، به هیمه‌تی كورده‌واریانه به‌دڵسۆزی‌و پهرۆوشی هه‌موان، 18/ی ئه‌م مانگه توانرا كێشه‌كه به خۆشی‌و خۆشه‌ویستی له‌ناو ئاپۆڕای سه‌دان دڵسۆزی خەمخۆری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێ.
هەروەها دەڵێت: من سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هاوكارم بوون له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه. به‌تایبه‌تی به‌ڕێزان عوسمانی حاجی مه‌حمود، مه‌حمود سه‌نگاوی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه.
هه‌روه‌ها سوپاسى مامۆستا ئاینییه‌كانیش دەکات و دەڵێت: دوو رۆژ له‌گه‌ڵمان بوون بۆ چاره‌سه‌ر و كاریگه‌ریشیان دڵخۆشكه‌ره بوو.