گرنگ

مەسرور بارزانی: جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردا تێدەپەڕن

2023-11-20

 

مەسرور بارزانی: جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردا تێدەپەڕن
بوار: دهۆک
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرپرسانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە کۆڕبەندی مێپس 2023 بیروبۆچوونەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردا تێدەپەڕن، بۆیە گفتوگۆ دەکەین بۆ خستنەڕووی پێشنیاز بۆ چارەسەری ئەو دۆخە.

قسەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانی بوو، کاتێک بەشداری لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2023)، لە زانکۆی ئەمەریکی – دهۆک کرد، ئەوەشی راگەیاند: "ئەمە کۆڕبەندێکە بۆ ئاشتی و چارەسەریی کێشەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: "هەموومان دەزانین رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە گشتی بە بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردا تێدەپەڕن، لێرە زۆر کەسایەتی ئەکادیمی، سیاسی، بڕیاردەر و سەرکردایەتیی حزبە سیاسییەکان لەناوەوە و دەرەوەی عێراقیش هاتوون بۆ ئەوەی بیروبۆچوونەکان ئاڵوگۆڕبکەن و باسی چارەسەرەکان بکەن".

مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "چاوەڕێ دەکەین لە ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانە، بەڵکوو پێشنیازی باش بێتە پێشەوە بۆ ئەوەی سوودی لێ وەرگرین".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color