نێچیرڤان بارزانى باسى کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکەى پارتى و یەکێتى دەکات
بوار: دهۆک
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکانى پارتى دیموکرات و یەکێتى نیشتمانى کۆبوونەوەى باش بوون و هیوادارین ئەنجامى هەبێت.
نێچیرڤان بارزانى لەمیانى وتارێک، کە لە کۆڕبەندى ئاشتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە زانکۆى دهۆک پێشکەشیکرد راشیگەیاند، من و کاک مەسرور بارزانى و کاک قوباد و کاک بافڵ کۆبوونەوەمان کردووەو کۆبوونەوەى تریش دەکەین.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان باسى لەوەش کرد، کۆبوونەوەکان هەنگاوى باشى ناوەو هیوادارین لە داهاتووشدا ئەنجامى باشى هەبێت.
نێچیرڤان بارزانى باسى دۆخى ناوچەکەشى کردو ئەوەشى راگەیاند، دۆخى غەزە مەترسى بۆ ناوچەکەو هەموو جیهانیش هەیە، بۆیە هیواداریم کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و چارەسەرى دوو دەوڵەتیش بۆ هەردوو وڵات باشترین چارەسەرە.
باسى لەوەش کرد، ئەگەر دۆخەکە چارەسەر نەکرێت مەترسى بۆ سەر هەموو لایەنەکان دروست دبێت.

|
کارتى ئینتەرنێت لەسەر خەڵک گرانکرا |
|
لەدواى رۆژى هەینى لە عێراق چى روودەدات؟ |
|
ئەمریکا سزا دەخاتە سەر نەوتی عێراق؟ |
|
فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچى باسى چیان کرد؟ |
|
ئەو كەسە كێ بوو تەقەی لە ماڵی پەرلەمانتارەكەی كەركوك كرد؟ |
|
مالیکی گوێ بە هیچ نادات و پاشەکشە ناکات |