بانکی ناوەندی هۆشداری لە خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی عێراق دەکات
بوار: بەغدا
بانکی ناوەندی عێراق هۆشداری لە خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی عێراق دا.
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا رێوشوێنی توندی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و گرووپانە بگرێتەبەر، کە هەوڵی خراپ بەکارهێنان و قاچاغچێتکردن بە کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەکەن.
لەڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی رایگەیاند، بەپشبەستن بە یاسای ژمارە ٢٩ ی بانکەکان لەساڵی ٢٠١٥ تایبەت بە سپیکردنەوەی پارە و قاچاغچێتیکردن پێوەی رێوشوێن بەرامبەر هەموو سەرپێچیکاران دەگرینە بەر.
باسی لەوەش کرد، ئەو کارتە تەنیا بۆ کڕینی کەلوپەلی سەرەکی هاووڵاتیان دروست کراوەو نابێت بۆ هیچ مامەڵەیەکی تر بەکاربهێنریێت.