وەزیری سامانە سروشتیەکان:
داواكه‌ی عێراق له دادگای ناوبژیوانانی پاریس ره‌فتارێكی ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی بوو
بوار،
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بەوەکالەت دەڵێت:
- ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌موار بكرێنه‌وه، ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت بێت.
-راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان حه‌وت ملیار دۆلار زیانی به عێڕاق گه‌یاندووه .
- داواكه‌ی عێراق له دادگای ناوبژیوانانی پاریس ره‌فتارێكی ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی بوو.
- له ڕێگه‌ی پاڵاوتگه‌كانی نێوخۆوه، به‌نزین و گازوایل و غازی ماڵان و غازی تایبه‌ت به كارپێكردنی وێستگه‌کانی كاره‌با و نه‌وتی سپی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
-هیچ كێشه‌مان نییه له ڕێگه‌ی سۆمۆوه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت.
- تێگه‌یشتنی باش هه‌یه و شاندی هه‌رێم و به‌غدا له گفتوگۆدان و هیوادارم بگه‌ینه رێككه‌وتن و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه.
- گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی ده‌ستوورین و له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدرالی دایە و یاسای نه‌وت و غازی خۆی هه‌یه.
- كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئایا هه‌نگاوه‌كانی پێكه‌وه‌یی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ داڕشتنی (ڕەشنووسی یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵ) به‌كوێ گه‌یشتووه؟
- به وه‌زیری نه‌وتی عێڕاقم وتووە نه‌وت به چ نرخێك ده‌درێته هاوڵاتیانی عێراق پێویستە به هه‌مان نرخیشی بدرێته هاوڵاتیانی كوردستان؛ كه خۆی لیتری به 150 دیناره كه چی بڕیارە بۆ ئێمه بە 250 دیناره بینێرن.