گرنگ

حکومەتی هەرێم بڕی چەند قازانج دەکات لە فرۆشتنی کارەبا بە بەغدا؟

2023-11-30

 

حکومەتی هەرێم بڕی چەند قازانج دەکات لە فرۆشتنی کارەبا بە بەغدا؟

بوار، تایبه‌ت
بوار وردەکاری فرۆشتنی کارەبای هەرێم بە بەغدا ئاشکرا دەکات و وردەکاری ئەو فەزیحەیە دەخاتەڕوو کە خەڵکی هەرێم بێ کارەبا دەکرێت لەبەرامبەر فرۆشتنی کارەبا بەغدا.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕەزامەندی داوە كۆمپانیاى ماسى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ده‌ستبكات به‌ فرۆشتنى بڕى 700 مێگاوات كاره‌با به‌ حکومەتی عێڕاقی.

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، له‌ دواى بێهیوابوونى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى خستنه‌گه‌ڕى ته‌واوى وێسته‌گه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، كۆمپانیاى ماس كه‌ خاوه‌ندارییه‌تى هه‌رسێك وێستگه‌ى كاره‌باى هه‌ولێر و دهۆك و چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى رێككه‌وتووه‌ به‌مه‌ستى فرۆشتنى بڕى 700 مێگاوات كاره‌با به‌ حكومه‌تى عێراق.

بوار زانیویه‌تى، له‌ دواى هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاى كار و قه‌یوان كه‌ رۆژانه‌ بڕى زیاتر له‌ هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌با به‌ حكومه‌تى عێراق ده‌فرۆشن كۆمپانیاى ماسى ئه‌حمه‌د ئیسماعیلیش له‌ هه‌فته‌ى رابردووه‌وه‌ ده‌ستى به‌ فرۆشتنى كاره‌با به‌ به‌غدا كردووه‌.

به‌پێى به‌دواداچوونى بوار، به‌هۆى به‌كارهێنانى تۆڕه‌كانى كاره‌باى هه‌رێم و ناوه‌ڕۆكى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با هه‌یه‌تى له‌سه‌دا 25ى پشكى قازانج بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ وێستگه‌ى كاره‌باى بازیانى كۆمپانیاى قه‌یوان و وێستگه‌ى كاره‌باى خورمه‌له‌ى كۆمپانیاى كار و هه‌رسێك ویستگه‌ى كاره‌باى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ هه‌ولیر و دهۆك و سلێمانى تواناى به‌رهه‌مهێنانى زیاتر له‌ 6 هه‌زار مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه‌.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color