وەزارەتى دارایی روونکردنەوەیەکى لەبارەى خەجکردنى شایستە داراییەکانى مامۆستایانى وانەبێژ بڵاوکردەوە
بوار، هەولێر
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری روونکردنەوەیەکى لەبارەى خەرجکردنى شایستەى دارایی وانەبێژان بڵاوکردەوەو رایگەیاند، کە هیچ رێنماییەک بۆ خەرجکردنى ئەو پارە دەرنەچووە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لەچەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن.
وەزارەتى دارایی لە روونکردنەوەکەدا جەختیکردووەتەوە، بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە ، کە هیچ بڕیارو ڕێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچەو شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.