گرنگ

بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران لە بەغدادە

2023-12-03

 

بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران لە بەغدادە

بوار:
محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران بە سەردانێکی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغداد و بڕیارە سێ رۆژ بمێنێتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەوە بکات.

محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران شەوی رابردوو بە سەردانێکی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغداد و لەلایەن حامید محەمەد جێگری سوپاسالاری عێراق و محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغداد پێشوازی لێکرا.

بە گوێرەی میدیای ئێرانی محەمەد باقری سێ رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە و چاوی بە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی ئەمنیی عێراق دەکەوێت و گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتە ئەمنییەکان دەکات.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color