لە رێگەى فشارەوە هەوڵدەدرێت گەمارۆکانى سەر کۆرەک تلیکۆم هەڵبگیرێت
بوار:
باسم غەرابى پەرلەمانتارى عێراق ئاشکرایکرد، فشارەکان بۆ سەر کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن زیاتر بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیای کۆرەک و لێخۆشبوونی لە پێدانی ئەو قەرزانەی لەسەریەتى.
باسم غەرابى راشیگەیاند، فشارەکان بۆ سەر کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانەو کار بۆ ئەوە دەکرێت لە قەرزەکانى کۆرەک خۆش ببێت و گەمارۆکانى سەر کۆمپایاکە هەڵبگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و دەسەڵات ئاگادارکراوەتەوە لە ڕاسپاردنی تەواوی ئەو گەندەڵیانەى لەسەر کۆرەک هەیە، بەڵام فشارەکان رەنگە کاریگەرییان هەبێت، بەبێ ئەوەى روونکردنەوەى زیاتر لەو بارەوە بدات.
پێشتر کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن ڕێنمایی دەرکردبوو ڕێگری لە فرۆشتنی هێڵەکانی سیمی کۆڕەک و پەیوەندی نێوان ئەو هێلەو هێڵەکانى تر، ئەمەش بە پشتبەستن بە بەسەرچوونی مۆڵەتی کۆڕەک و بڕیاری کۆمسیۆن بۆ نوێنەکردنەوەی تا ئەو کاتەی کۆمپانیاکە قەرزەکانى دەدات، کە برى ٨٠٠ ملیۆن دۆلارە.