لە 2023 نزیکەی 25 هەزار منداڵ لە سلێمانی لەدایکبووە
بوار: سلێمانى
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رێژەى لەدایکبوونى بۆ ساڵى 2023 ئاشکرایکرد.
بەرێوەبەرایەتییەکە ئەمرۆ دوو شەممە لە بەیاننامەیەک رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی 24 هەزار و 950 منداڵ لەدایکبوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ئامارە لە بەرواری 1ی کانونی دووەم تاکو 1ی کانونی یەکەمی 2023 تۆمارکراوە.