باڵوێزى ئەمریکا لە عێراق ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ نیچیرڤان بارزانى ئاشکرادەکات
بوار: بەغداد
ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەخاتەڕوو، کە لە بەغداد ئەنجامیانداوە.
بە گوێرەى پۆستێک، کە لە ئەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ئەمرۆ دوو شەممە بڵاویکردووەتەوە، ئەلینا رۆمانۆڤیسکى نووسیویەتى: لە بەغداد لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەو گفتوگۆمان لەسەر هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و هەرێم بۆ گەیشتنە رێککەوتن کرد.
هەروەها نووسیویەتى، گفتوگۆمان لەبارەى نەوت و بودجە و پاراستنی بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی ئەمریکاش لە عێراق کردو سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر پیرماممیشمان کرد.