گرنگ

هاوسەری دووەمی پێشڕەو دزەیی كێیە؟

2024-01-18

 
هاوسەری دووەمی پێشڕەو دزەیی كێیە؟
لەكاتی هێرشە موشەكییەكەی ئێران بۆ سەر ماڵەكەیان سەرقاڵی چی بووە؟
تا ئێستا نازانێت هاوسەرەكەی گیانی لە دەستداوە
كۆماری ئیسلامی ئێران، ماڵی پێشڕەو دزەیی بە بارەگایەكی ئیسڕائیلی دەزانێت، بەڵام بەپێچەوانەی بانگەشەكانی سوپای پاسداران لە كاتی هێرشە موشەكییەكەی سوپای پاسدارانی بۆ سەر ماڵەكەیان. ئەو لە نهۆمی دووەمی ماڵەكەیدا لەڕێی هێدفۆنەوە سەرقاڵی گوێگرتن بووە لە قورئانی پیرۆز.
هانا جوتیار، هاوسەری دووەمی پێشڕەو دزەییەو خاوەنی دوو كوڕو كچێكە. خۆی پزیشكی ددانەو چەند ساڵێكی كەمە هاوسەرگیری لەگەڵ گەورە بازرگانی شاری هەولێر پێشڕەو دزەیی كردووە.
هانا جوتیار، لە كاتی هێرشە موشەكیەكەی سوپای پاسدارانی ئێران لە ماڵەكەیدا بووەو لە نهۆمی دووەمی ماڵەكەیدا سەرقاڵی گوێگرتن بووە لە قورئانی پیرۆز. كچە بچوكەكەشی لەگەڵ خزمەتكارەكەی لە ژوورەكەی بووەو دوو كوڕەكەشی بە هەمان شێوە لەگەڵ خزمەتكارەكەیان لە ژورەكەی خۆیان بوون لە كاتی هێرشەكانی سوپای پاسداران.
هانا جوتیار، لە دەنگی یەكەمین موشەك كە لە نزیك ماڵەكەیان كەوتووەتە خوارەوە ڕاچڵەكاوەو ویستویەتی لە ژوورەكەی بچێتە دەرەوە، بەڵام هەر ئەوەندەی بیرە فریا نەكەوتووە كە دەرگای ژورەكەی بكاتەوە. بەڵكو دەنگی دووەمین و سێیەمین موشەكی بیستووەو كاتێك هاتۆتەوە هۆش خۆی ئەو بە برینداری لە نەخۆشخانەیە.
ئەو كە تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی كەوتوونەتە بەر هێرشە موشەكییەكەو دوو كوڕەكەی و خۆی بە سەختی بریندارن و كچە تەمەن یەك ساڵ و هاوسەرەكەی گیانی لە دەستداوە، بەڵام تا نزیكەی 15 كاتژمێر دوای ڕوداوەكە ئاگاداری ئەوە نەبووە كە هاوسەرەكەی و كچە یەك ساڵانەكەی گیانیان لە دەستداوە.
هانا جوتیار، كە پێشڕەو دزەیی بە ئاغا بانگ دەكات، لە نەخۆشخانە بەردەوام داوای بینینی ئاغای هاوسەری دەكات، بەڵام كەس و كاری هەر جارەو بەبیانویەك خۆیان لە داواكارییەكەی دەدزنەوەو پێی دەڵێن پێویستی بە نەشتەرگەرییە بۆیە ناتوانن پیشانی بدەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color