گەنجێکی کورد، دەبێتە مۆدێلێکی دیاری بەلجیکا
بوارنیوز
کارۆخ یونس، خەڵکی شاری هەولێرە، تەمەنی ٣٣ ساڵەو ١٤ ساڵە لەبەلجیکایەو دەرچوی ئەکادیمیای فاشیۆنە، کارۆخ لەڕێگای فاشیۆن مۆدێلەوە توانیویەتی خۆی بەرەوپێش ببات و خۆی و کوردیش بناسێنێت بە وڵاتە ئەوروپییەکان.
کارۆخ دەڵێت" لەرۆژئاواو لەزۆربەی وڵاتان کاری ئەکتەر مۆدیل و فاشیۆنم کردوە، چەندین خەڵاتم بەدەستهێناوەو پلەی زۆر بەرزم وەرگرتوە ل پێشبڕکێ جیهانیەکان لەبواری کارەکەم، بۆ زۆربەی بڕاندە جیهانییەکان کاری فاشیۆنم کردوە، سەرەتای دەستکردنم بەکاری مۆدێل، دوای ئەوە بو ڕوم لەهەندەرانکرد سەرەتا من کاری مۆدێلم نەدەکردو نەشمدەزانی من بۆ ئەم کارە شیاوم، بەڵام لەوڵاتە پێشکەوتوەکان هەر مرۆڤێک گەر لە ڕوی جەستەیی و هزرەوە پێشنیارێک یاخود بەرنامەیەکی جوان یان هەر پرۆژەیەکی هەبێت گرنگیت پێ دەدەن، منیش لەوڵاتی بەلجیکا نیشتەجێبوم لەڕێگای کارکردن کەسانێکم ناسی پێشنیاریان بۆ منکرد دەستبکەم بە کاری مۆدێل لەبەر ئەوەی ئەوان دەیانزانی شێوەو لەش و لارم بۆ ئەو کارە گونجاوە، منیش زۆرم پێخۆش بو، دەستمان پێکرد.
ئەم گەنجە کوردە فاشیۆنە، گوتیشی"لەوڵاتانی رۆژئاوا هەر کەسێک بەهرەو توانایەکی تێدا بێت یارمەتی دەدەن و دروستی دەکەن بۆ کارەکە هی منیش بەو جۆرە بو، هەمیشە زیاتر هەوڵمداوە کارەکەم بەڕێکی بکەم زۆر تامەزرۆی ناوبانگ نیم و کەمیش لەشاشەکان دەردەکەوم، بەڵام هۆکاری ناساندنی من بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، بۆ زۆربەی براندە جیهانییەکان کارم کردوەو لەفیلم و کلیپی هونەرمەندی بیانی زۆر بەناوبانگ وەک ئەکتەر بەشدارییان پیکردوم و حەزو دڵسۆزی من بۆ کارەکەم ئەوەشیان ڕۆڵی هەیە، چونکە بەوەوە کارەکانم بە دیار کەوتن و من تەنها یەک کار دەکەم و گرنگی بەس بەو کارە دەدەم، بە شتی دیکە سەرقاڵ نیم تەنها خەریکی کاری مۆدێلم ئەمەش وا دەکات لەکارەکەت سەرکەوتو بیت.
کارۆخ دەڵێت" بێگومان من هەمیشە لەزۆربەی پێشبڕکێیە جیهانییەکان وەک کوردێک بەشداریم کردوە نەک وەکو بەلجیکیەک، ئەمەش لەهەندێ وڵات وەک تورکیا بوەتە بەربەست بۆم، بەو هۆیەوەش غەدرم لێکراو بەدەست لەپلەی یەکەم دانەنراوم، بەڵام بۆ من ئەوە گرنگ بوە بزانن کوردم، وەکو وتم کێشەم نیە لەناوبانگ و پلە، تەنها کارەکەم بەدڵی بینەر بێت و بتوانم بڵێن کوردیش وەک وڵاتانی تر کەسی بەهرەمەندی هەیە، خەون و ئاواتم ئەوەیە لەداهاتودا کورد کارێکی پرۆفیشناڵ بکات شان بەشانی وڵاتان لەبواری هونەری، سینەماو فیلم، بەشانازییەوە منیش بەشداری دەکەم، بۆ زۆر بڕاندی جیهان زۆرجار کارم ڕەتکردوەتەوە، بەڵام هەرکارێک بۆ کورد بێت بێگومان دەیکەم.