گرنگ

كەرەم میخایل كە لە ماڵەكەی پێشڕەو دزەیی كوژرا بۆچی لەوێ بوو؟

2024-01-18

 
كەرەم میخایل كە لە ماڵەكەی پێشڕەو دزەیی كوژرا بۆچی لەوێ بوو؟
پەیوەندی كەڕەم میخائیل بەسوپای ئەمەریکاوە چی بوو؟
کەرەم ساریدار میخائیل بازرگانێکی عێراقی مەسیحیە و لە دایکبووی ساڵی ۱۹٨۱ەو خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانی و مافی مانەوەی هەمیشەییە لە ئیمارات. لە زانکۆی باث لە بەریتانیا بڕوانامەی ماجستێری بەدەست هێناوە.
کەرەم میخائیل، بە کەرەم ساریداریش ناسراوە. خاوەنی ڕەیان گروپە کە گروپێک کۆمپانیای خزمەتگوزاری و بازرگانی و لۆجیستی و بیناسازییە و خاوەنی سەرەکی هێنانی بەرهەمەکانی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆرییە لە عێراق. بەرهەمەکانی مۆبایل و ئامێرە کارەباییەکانی سامسۆنگ لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کەرەم میخائیلەوە دەگاتە عێراق.
کەرەم میخائیل و هاوبەشەکانی لە ساڵی ۲۰۰۷ بەدواوە گرێبەستی دابینکردنی ئامێری کارەبایی بۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەستۆ گرت. هەزاران فێنککەرەوە (سپلیت) ی بۆ سوپای ئەمەریکا لە تەواوی عێراق دابین کردووە.
گروپی کۆمپانیای ڕەیان، خاوەنی پڕۆژەی بیناسازی و بازرگانییە لە بەغداو بەسرەو هەولێر و کەرکوک و وڵاتانی کەنداو، بەردەوام گرێبەستی خزمەتگوزاری و دابینکردنی پێداویستی لەگەڵ سوپای ئەمەریکا هەبووە و بەدۆستێكی نزیکی ئەمەریکییەکان دادەنرێت.
کۆمپانیاکانی کەرەم زۆرترین هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکی و بەریتانی و کۆریەکان هەیە لە عێراق.
کەرەمی تەمەن ٤۳ ساڵ، پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ باڵیۆزخانەو سوپای ئەمەریکا هەیە. دوا پڕۆژەی بەشداریكردن بووە لە پڕۆژەی پۆلیڤارد لە شاری بەغداد بووە.
کەرەم هاوڕێی نزیکی پێشڕەو دزەی سەرمایەداری کورد بووە. لە کاتی بۆردومانی موشەکی ئێران میوانی پێشڕەو دزەی بووەو بەهۆی هێرشەکانەوە گیانی لەدەستدا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color