گرنگ

ارتی، ​فەرماندەی یەکەی هەشتا و زێرەڤانی دەگۆڕێت

2024-02-07

 
ارتی، فەرماندەی یەکەی هەشتا و زێرەڤانی دەگۆڕێت
پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە فەرماندەکانی یەکەی هەشتا و فەرماندەی زێڕەڤانی بگۆڕێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست بوارنیوز کەوتووە، لەسەر بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت و فەرماندەی فەرماندەیی یەکەی ٨۰ ی وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەی فەرماندەیی هێزی زێرەڤانی دەگۆڕدرێن.
بڕیاری مەسعود بارزانی بۆ گۆڕینی فەرماندە سەربازییەکان دوای چەند گۆڕانکارییەکی حزبی دێن کە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجام دران دیارترینیان گۆڕینی بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێکخستنی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوکی پارتی بوو.
ماوەی چەند ساڵێکە هەریەک لە نەجات عەلی و فەریق عەزیز وەیسی فەرماندەی فەرماندەیەکانی هێزەکانی ٨۰ و پێشمەرگەی زێرەڤانین.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color