گرنگ

جارێکى تر دۆخى تەندروستى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا تێکچووەو بە پەلە رەوانەى نەخۆشخانە کرا

2024-02-13

 
جارێکى تر دۆخى تەندروستى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا تێکچووەو بە پەلە رەوانەى نەخۆشخانە کرا
بوار:
پات ڕایدەر، وتەبێژى ڕاگەیاندنی پنتاگۆن ڕایگەیاند، لۆید ئۆستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا راشیگەیاند، ئۆستین لەلایەن پاسەوانەکانیەوە گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکی سەربازی نیشتمانی بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکرێت .
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە ئاشکرا داوای لێبوردنی کرد، دوای ئەوەی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات و وەرگرتنی لە نەخۆشخانەی شاردەوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی جەنجاڵی لەو وڵاتە
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color