گرنگ

​مه‌سرور بارزانى، دوای وەزیری دەرەوە لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری بەرگری و بەرپرسی سی ئای ئەی کۆدەبێتەوە

2024-02-27

 

مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەڕمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایەو دوێنی چاوی بە وەزیری دەرەوی ئەمریکا کەوتووەو بڕیارە لەگەڵ چەند گەورە بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکا کۆببێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، وابڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌وره‌ به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى كۆببێته‌وه‌ له‌ نێوشیان جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا.

 

به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك لە كامالا هاریس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته‌ له‌ نێوشیان یان وه‌زیرى به‌رگرى، یاخود جێگرى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا کۆببێتەوە.

 

به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌ى له‌ به‌غداوه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color