سه‌ره‌ڕاى بڕیاردان له‌سه‌ر راگرتنى كاره‌كانیان، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له پێدانى مووچه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لە 24ـی 9ـی 2023، تایبەت بە ڕاگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆ‌و خرایه روو.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به راگرتنى كاركردنى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى هه‌رسێ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى.
بوار زانیویه‌تى، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كارى ئه‌نجوومه‌نه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاردرا به پێدانى مووچه و شایسته داراییه‌كانى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان.
دادگای فیدڕاڵی عێراق رۆژی 24ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان له دژی مادەی 2ی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بو کە تەمەنی یاسایی ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی تاوەکو هەڵبژاردنێکی دیکە درێژکردەوە.
لە مانگى (ئەیلول/9)ى ساڵى 2013 هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەڕێوەچو، لە (ئەیلول/9)ی ساڵى 2017 کارەکانیان کۆتاییهات و لە ساڵى 2018 تەمەنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم درێژکرایەوە.