مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەبارەی بەشداری نەکردنی پارتی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، رۆژى سێشه‌ممه، 2ى نیسان مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له باره‌ى پرسى بایكۆتكردنى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بیته‌وه.
بوار زانیویه‌تى، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى تایبه‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر پرسى بهشدارینهكردنى پارتى له‌و هه‌ڵبژاردنه و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى له باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان خراونه‌ته‌ڕوو.
کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوای چەند دەستپێشخەرییەک دێت بە ئاگاداری ئەمریکاو یۆنامی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.