ئەو لایانانە کێن بەڵێنی هاوکاریکردنی نێچیرڤان بارزانی‌یان داوە؟
#بوار
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا، نێچیرڤان بارزانى له باره‌ی دواخستنی هەڵبژاردن، په‌یوه‌ندى به محەمەد شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه. بەڵام سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وە نەبووە هەڵبژاردن دوابخرێت.
بوار زانیویه‌تى، جگە لە پەیوەندیکردن بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى له ئه‌مه‌ریكا و یۆنامى وه‌رگرتووه دواى دواخستنى په‌رله‌مانى كوردستان له 10ى حوزه‌یرانى 2024 پشتیوانى بكه‌ن و ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه‌ى هه‌رێمى كوردستان تێیكه‌وتووه.
به‌پێى بهدواچوونهكانى بوار، نێچیرڤان بارزانى به بارزانى و مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى وتووه دواخستن ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بۆ پایزى ئه‌مساڵ به ته‌بایى بچنه نێو هه‌ڵبژاردن. بۆ ئه‌مه‌ش له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكارى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌دات و چه‌ند لایه‌نێكى سیاسیش به‌ڵێنى پشتیوانیان به نێچیرڤان بارزانیداوه.
هه‌ربه‌پێى زانیاییهكان، به‌ر له بڕیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دادگاى فیدڕاڵى و سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق گفتووگۆى كردووه. داواى لێكردوون پشتیوانى بن و له‌داهاتووشدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له نێوان سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى عێراق ئه‌نجامبدرێت به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى به‌شێك له كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداو ره‌خساندنى كه‌شێكى گونجاو به‌ر له هه‌ڵبژاردن.