وابڕیاره له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پرسى غازى سروشتى پارتى و یه‌كێتیى بهێنێته سه‌ر یه‌ك مێزى گفتووگۆو كێشه‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، وابڕیاره له‌سه‌ر پرسى په‌ره‌پێدانى غازى سروشتى له كێڵگه‌ى ”كۆڕمۆڕ- چه‌مچه‌ماڵ” و ناكۆییه‌كانیان له باره‌ى راكێشانى بۆڕى غازى چه‌مچه‌ماڵ بۆ دهۆك و هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى له داهاتوو و فرۆشتنى بە به‌غدا له نێوان پارتى و یه‌كێتیى شاندێكى وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تى کیمبەرلی هارینگتۆن، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە بگه‌نه به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ له باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و پرسى غازى سروشتى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى و یه‌كێتیى و سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و بریكارى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
بوار زانیویه‌تى، شانده‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێ له‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌مجاره‌دا به ته‌واوى ناكۆكییه‌كانى ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ر پرسى غازى سروشتى چاره‌سه‌ر بكه‌ن به تایبه‌ت بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان.
به‌پێى راگه‌یاندراوێكى سه‌رۆكى یه‌كێتیى له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو له ئه‌مه‌ریكا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ كیمبەرلی هارینگتۆن، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرچاوەكانی وزە كۆبووەوە.
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتێكی نیشتمانیی پێشكەوتوو بۆ كەرتی وزە تاوەكو ببێتە مایەی گەشەكردن و ئاوەدانی نەك هۆكارێك بێت بۆ دروستكردنی ناكۆكی.