پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكى راگه‌یاندووه، له‌سه‌ر داواكارى ئه‌وان سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه نا حكومییه‌كان ده‌گۆڕێت.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌شێك له رێكخراوه بیانییه‌كان له نێوشیان رێكخراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و به‌شێك له كونسڵخانه‌كان تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌داى كارى بارزان ئه‌كره‌م مه‌نتك، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه نا حكومییه‌كان هه‌یه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین جار سكاڵایان لای به‌رپرسانى هه‌رێم كردووه به‌وه‌ى كه ناوبراو ئازادى كاركردنى رێكخراوه ناوخۆییى و بیانییه‌كانى ته‌سكردۆته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه، 9ى ئایارى 2024ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، كه ئه‌وان بڕیاڕى گۆڕینى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه نا حكومییه‌كانیانداوه له شوێنى ناوبراو كه‌سێكى دیكه داده‌نێن.