گرنگ

بزانە هۆكاری نیگەرانییەكانی بافڵ تاڵەبانی لە نێچیرڤان بارزانی چییە؟

2024-06-10

 

 

بافڵ تاڵەبانی لە نێچیرڤان بارزانی نیگەران دەبێت و نێچیرڤان بارزانیش لە هەوڵدایە بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن سەرۆكی یەكێتی ئاشت بكاتەوە.

بافڵ تاڵەبانی لە سەركەوتنی هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی نیگەرانە كە بە هۆیەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەتوانرا لە وادەی خۆی بەڕێوەبچێت.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه‌، له‌سه‌ر پرسى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ردانه‌كانى مانگى رابردووى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و تاران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پلانه‌كانى یه‌كێتیى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كاتى خۆیدا. بافڵ تاڵه‌بانى له‌ نێچیرڤان بارزانى نیگه‌رانه‌.

بوار زانیویه‌تى، به‌شێكى نیگه‌رانییه‌كانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و فشاره‌ راگه‌یاندنه‌ى له‌سه‌رى دروستكراوه‌ به‌وه‌ى پێویسته‌ سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتیى و هه‌رێمى كوردستان به‌جێبهێڵێت له‌رێگه‌ى ناوبراو بووه‌.

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند پەیامێکی به‌ ئاڕاسته‌ى ئاشتكردنه‌وه‌ى ناوبراو ناردووه‌و یەکەمین هەنگاویشی به‌یاننامه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى بوو. بڕیارەیشە هەنگاوی دووەمی نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه‌یەک دەبێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى وادى نوێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ره‌زامه‌ندى یه‌كێتیى.

بەپێی زانیارییەكان، بۆ بابەتی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پارتى دیموکراتی کوردستان پێشنیازى كردووه‌ له‌ نێوان 1ى 10 بۆ 15ى 10ى 2024 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامبدرێت، له‌ به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتیى داوا ده‌كات له‌ سه‌ره‌تاى مانگی ئه‌یلول بۆ ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلول واده‌ی هەڵبژاردن دیاریبكرێت و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ 5ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ر له‌وه‌ى واده‌ى نوێى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریبكات ده‌یه‌وێت بۆچوونى لایه‌نه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌رگرێت. بۆ ئەوەی رۆژێك دەست نیشان بكات بتوانێـت بەهۆیەوە بافڵ تاڵەبانیش ئاشتبكاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color