هاوشێوەی کانەبەردەکانی شاخی گوڵان لە دەربەندیخان، بەهۆی دەرهێنانی بەرد لە بناری شاخی مامەندە سروشتی شاخەکە شێوێنراوە و سەدان دارو درەختی سروشتی لەناوبراون.
بەهۆی دەرهێنانی بەرد لە لوتکەی کەلەگا لە چیای مامەندە لە ڕۆژهەڵاتی شاری قەڵادزێ، بەشێکی شاخەکە شێوێنراوە و لەهەندێ شوێن بەبەرزایی زیاتر لە ۲۰ مەتر شاخەکە هەڵکۆڵراوە و بەردەوام چەندین ئامێر کاری هەڵکۆڵین دەکەن بەمەبەستی دەرهێنانی بەرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوە ژینگەییەكان، بەبێ ڕەچاوکردنی مەرجە ژینگەییەکان لە دەربەندیخان و هەورامان و پشدەر و چەندین ناوچەی تری کوردستان، بەهۆی دەرهێنانی بەرد بۆ بیناسازی. سروشتی شاخەکان شێوێنراوە و چەندین داری سروشتی لەناو براون و دەزگا حکومیەکان بەبێ لێپرسینەوەو چاودێری مۆڵەت بە کانە بەردەکان لەو شوێنانە دەدەن.