گرنگ

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای 12 ساڵ له‌دامه‌زراندنی

2021-07-25

 

بوار نیوز، دۆسیه‌ی تایبه‌ت
بزوتنەوەی گۆڕان، وەک قەوارەیەکی سیاسی و لیستێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی چواری ساڵی 2009، بەدیاریکراوی رۆژی 11-4-2009 کاتێ نەوشیروان مستەفا لەدیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "الشرق الاوسگ"ی لەندەنی ژمارە 11092 ئاشکرای کرد رێبەرایەتی لیستێکی تایبەت دەکات، جیاواز لە لیستی حیزبەکانی تری کوردستان، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان.

قەوارەی سیاسی:
رۆژی 28-4-2009 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوسراوی ژمارە 159 لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لەهەرێمی کوردستان ناساند. بۆ بەشداریکردنیش لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رۆژی 27-8-2009 بە نوسراوی ژمارە 32 لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لەسەر ئاستی عێراق ناساند.

بزوتنەوەی سیاسی:
مێژوی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک رێکخراوێکی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ 31-5-2010 کاتێ لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە 13382 مۆڵەتی فەرمی وەرگرت.

سەنگ:
لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌ 25/7/2009 لیستی گۆڕان 25 کورسی پەرلەمانی لەکۆی 111 کورسی بەدەستهێنا، وەک دووەم فراکسیۆنی پەرلەمان بوە گەورەترین هێزی ئۆپۆزیسیۆن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كه‌ 7/3/2010 به‌ڕێوه‌چوو لیستی گۆڕان، لەسەر ئاستی عێراق 487,181 دەنگی بەدەستهێنا، لەو هەڵبژاردنەدا بوه‌ خاوه‌نی‌ هەشت کورسی و پێنجەم فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كه‌ 21/9/2013 به‌ڕێوه‌چو لیستی‌ گۆڕان، 24 كورسی‌ به‌ده‌ستهێنا.
30/4/2014 و له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان توانی‌ 9 كورسی‌ به‌ده‌ست بهێنێت.
لیستی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ 12/5/2018توانی‌ 5 كورسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ 30/9/2018 ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا 12 كورسی‌ به‌ده‌ستهێنا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color