گرنگ

 گرنگ

وردەكاری لێخۆشبوون لە %20ی گەڕانەوەی قەرزی بچووك

2024-06-26

 


بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە لە بەرژەوەندی سوودمەندانی پرۆژەكانی قەرزی بچووك دەرچووە بڕیاردراوە بە لێخۆشبوون لە ڕێژەی 20%ی كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك،هاوكات ئەو سوودمەندانەی قەرزی بچووك كە پرۆژەكانیان سەركەوتوو نەبووە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دواتر بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدات.

بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران كە واژۆی مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەتی لەسەرەو وێنەیەكی لای بوارە ئەوەخراوەتەڕوو،بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە ڕێژەی (20%) لە كۆی گشتیی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی قەرزی بچووك، هاوكات ڕاسپاردنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ئەو سوودمەندانەی قەرزی بچووك كە پرۆژەكانیان سەركەوتوو نەبووە بە هۆكاری بەدەر لە ویست و ئیرادەی خۆیان، بۆ ئەوەی دواتر بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.

ئاماژەبەوەشكراوە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوونەكە دەردەكات و هەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بە جێبەجێ كردنی ئەو فەرمانە پابەندكراون.

لەسەر هەمان بابەت وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیان خستووەتەڕوو، لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە 27/3/2024، كۆمەڵێك بڕیاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەركران، بەڵام سەرەڕای لێخۆشبوون لە هەندێك قەرزی وەكو ئاو، كارەبا، سزای هاتووچۆ و چەند بابەتێكی دیكە، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی ڕاسپارد بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران پێشكەشی بكات و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت،دوای گەنگەشەكردنی بابەتی لێخۆشبوون لە سوودمەدانی قەرزی بچووك بڕیاری لێخۆشبوون لە ڕێژەی (20%) لە كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color