کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەش تەواو بووەو بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ڕەوانەی بەغداد بکرێت، تا دیوانی چاودێری دارای عێراق وردبینی تێدا بکات.
لیستی مووچەی مانگی حوزەیران، بەپێی خواست و داواکاری دیوانی چاودێری دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەکراوە. ئەو تێبینی و کەموکوڕییانەی لە لیستی مانگەکانی ڕابردوو هەبوون نەهێڵدراون.
لە لیستی مووچەی مانگی شەشدا ناوی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و شەهیدان و ئەنفالکراوان و چاودێری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بەناوی چواری نێردراوە تەنها کارمەندانی ئەنجومەنی ئاسایش بەکۆد دەنێردرێت.