حزبی بەرەی گەل کە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی دروستکراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە هەر چوار پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە لیستی دەبێت و کاندیدی بۆ هەر چوار پارێزگاکە پێشکەش کردووە.
بەرەی گەل بۆ ۹٥ کورسی پەرلەمانی کوردستان ۱۰۳ کاندیدی پێشکەش کردووە.
لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی ٤۰ کاندید، لە هەولێر ٤۱ کاندید. لە دهۆک ۱۹ کاندید. لە هەڵەبجە ۳ کاندیدی هەیە.
بەرەی گەل، وەک حزبێکی سیاسی لە ۱۷ی کانونی دووەمی ئەمساڵ مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وەرگرت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێتە یەکەم وێستگەی بەشداری سیاسی حزبەکە لە هەرێمی کوردستان.