گرنگ

ئەنجوومەنی وەزیران: پەلە دەکەین لە ناردنی لیستی مووچەی مانگی 6 بۆ بەغدا

2024-06-27

 

ئەنجوومەنی وەزیران: بەزۆینەی دەنگ پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕەوشی ئێستای خزمەتگوزاریی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاوین و هەوڵەکانی وەزارەت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارەیی کارەبا لەم وەرزەدا لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا خرایەڕوو. وەزیری کارەبا ئاماژەی بە پلان و بەرنامەکانی وەزارەتەکەی کرد بۆ زیاترکردنی بڕی کارەبای بەرهەمهێنراو لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا ، ئەمەش ئەنجامی چاکسازییکردن لە سێکتەری کارەبا بووە.
وەزیری کارەبا باسی لە هۆکار و ئەگەرەکانی کەمیی کارەبا و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی هاویندا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە خواستی کارەبا لەم مانگەدا 4800 میگاواتە بەڵام بەرهەمهێانی کارەبا 3989 مێگاوات بووە کە دابەشکراوە بەسەر شارەکاندا و بە تێکڕا نزیکەی 13 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دابینکراوە لەم مانگەدا، لە هەمان کاتدا وەزیری کارەبا هۆکارەکانی کەمی کارەبای خستەڕوو کە بریتین لە کەمی غازی سروشتی پێویست بۆ بە بەگەڕخستنی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و گەشەی ساڵانەی هاوبەشانی کارەبا و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا. لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا، وەزیری کارەبا چەند پێشنیارێکی خستەڕوو بۆ باشترکردنی ئەم خزمەتگوزارییە.
ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزارەتی کارەبای ئاراستەی وەزارەت و لایەنەپەیوەندیدارەکان کرد بۆ گرتنەبەری ڕێکاریی پێویست.
لە تەوەرێکی دیکەدا، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارێکی وەزیری کارەبای پەسەندکرد سەبارەت بە بڕیارێکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی %20 ی پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاووڵاتییان و بڕیاردرا تا 2024/7/31 ڕێژەی داشکاندنی سەرەوە بەردەوام دەبێت .

بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە ڕاپۆرتێک لەلایەن پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی ئەمساڵی حەج و ڕێکارەکانی وەزارەت لەمبارەیەوە . هەروەها بابەتی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە حاجیانی هەرێمی کوردستان . وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەیدا بەوەی کە ژمارەی حاجیانی هەرێم 4685کەس بوون و وەزارەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و بەرپرسی نووسینگەی حەج لە پارێزگاکان وئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم، بەرپرسیاربوون لە سەلامەتی و هاتوچۆ و گواستنەوەی حاجیان بۆ سعودیە وبەدواداچوونی دابینکردنی شوێنی حەوانەوەیان و نانخواردنیان و سەلامەتی و سەرپەرشتیکردنیان، هەروەها تیمی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ، هاوەڵی حاجیانی هەرێم بوون بۆ پاراستنی سەلامەتی تەندروستیان، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێم پاڵپشتی داراییشی تەرخانکردبوو بۆ حاجیان.
سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە حاجیانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران دڵگرانیی و سەرەخۆشی وهاوخەمی لەگەڵ بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان دەربڕی و وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینیشی ڕاسپارد کە بە هەماهەنگی وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارەکان، لە هۆکارەکانی گیان لە دەستدانی ئەو حاجیانە بکۆڵنەوە و هەموو ڕێکارێک بگرنەبەر بۆ بەرگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە لە ساڵانی داهاتوو.
هەر سەبارەت بەم بڕگەیە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی خستەڕوو سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستیی حاجیانی هەرێم لە ساڵی 2024 ئەویش لە ڕێگەی دابینکردنی ستافێکی تەندروستی لە پزیشکانی پسپۆڕ وکارمەندانی تەندروستی کە هاوسەفەری حاجیان بوون بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە حاجیان.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوە ، گفتوگۆمان لەبارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە مووچەی هەرێمی کوردستان و ڕێکار و میکانیزمی جێبەجێکردنی پابەندییەکان لە بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ کرد، لەوانە لیستی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم، پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم ، بەبانکیکردنی مووچە ، بابەتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی یەکگرتووی سەرجەم دامەزراوەکان، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی مانگانەی هەرێم و بابەتی ڕێکخستنەوەی مینحەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، کورتەیەکیان دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی بابەتەکانیان خستەڕوو .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color