گرنگ

 گرنگ

وەزارەتی دارایی عێراق، داوای ڕادەستکردنی داهاتی مانگی ئازار و نیسان لە هەرێم دەکات

2024-06-29

 

وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوێک داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم کردووە داهاتی ناوخۆی مانگەکانی ئازار و نیسانی ئەنساڵی ڕادەست بکات.

وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردووە لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداو بەپێی یاسای بودجە هەرێم داهاتی ناوخۆ بۆ مانگەکانی ئازار و نیسان بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

پێشتر حکومەتی هەرێم و ناوەند ڕێککەوتن مانگانە هەرێم نیوەی داهاتی نانەوتی ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات لە بەرامبەر ناردنی پشکی هەرێم لە بودجە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color