لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی ئەمنی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بکەرانی سوتاندنی بازارەکانی هەولێرو دهۆک و کەرکوک ئاشکرا دەکات.
د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسانەی بازاڕەکانی هەولێر و دهۆکیان سوتاندووە کارمەندی یەکەی 70 و دژەتیرۆری سلێمانین و سەر بە پە*کە*کەن و لە سلێمانی و سەنگەسەر راهێنانیان پێکراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند:" پەکەکە لە پشت سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، کەرکووک و دهۆکە وەیە و پلانی مەترسیداری دیکەشیان داناوە کە گورزی کوشندە لە ئابوری هەرێمی کوردستان بدەن".
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند "لە کۆتایی ساڵی 2023 و سەرەتای ساڵی 2024 ئاگر لە کەرکووک کەوتەوە، دواتر ئاگر لە بازاڕێکی میللیی دهۆک کەوتەوە، پاشان لە هەولێر، ئەمانە ئاماژەیەک بوون بوونی تۆڕێکی ترسناک لە پشت ئەو بابەتەوە".
هەروەها هێمن میرانی، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، رووداوی سوتانی بازاڕەکانی هەولێر سروشتی نەبوون و دەرکەوت دەستی لە پشتە، لەئەنجامی بەدواداچوونەکانمان دەرکەوت رێکخراوی پە*کە*کە ئەو کارەی ئەنجامداوە دوو لەو کەسانەی بازاڕەکانی هەولێریان سووتاند کارمەندی یەکەی 70 و دژەتیرۆری سلێمانین و سەر بە پە*کە*کە-ن.
دەشڵێت:"ئەو کەسەی ناوی (هونەر فەخرەدین)ە سەر بە هێزەكانی حەفتای (یەكێتی)یە، كەسێكی تر ناوی (محەمەد نەجات حەسەن)ەو ئەفسەرە لە دژەتیرۆری سلێمانی کە لەلایەن پە*كە*كەوە بەكارهێندراون و كارمەندانی سەربازی پەكەكە لە توركیا و سوریا و قەندیل، راهێنانیان پێكردوون لە (سلێمانی، سەنگەرسەر، كفری)، بۆ ئەوەی ئەو كارە تیرۆریستیانە ئەنجام بدەن.