گرنگ

وەزارەتی دارایی: 70 ملیار دینارمان وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئازار بۆ بەغداد نارد

2024-07-02

 

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٦/٣٠ بڕی ( ٧٠،١٣١،٢٥٠،٠٠٠ )حەفتا ملیارو سەدو سی و یەک ملیۆن و دوو سەدو پەنجا هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٧/١

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color