گرنگ

 گرنگ

بوار ئامانجی سەردانی بارزانی باوک بۆ بەغداد ئاشکرا دەکات

2024-07-02

 

وابریارە سبەی چوارشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەردانێك بگاتە بەغدای پایتەختی عێراق، ئەوەش لەدوای ئەوەی ماوەی شەش ساڵە ناوبراو سەردانی بەغدای نەكردووە.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەكی كوردییەوە ئەوەی بلاوكردووەتەوە كە دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ وا بڕیارە سبەی چوار شەممە ( مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی بەغدا بكات، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو پەیوەندییە ئەرێنییەی كە لەنێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە، هاوكات لەسەردانەكەیدا ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات.

ئاماژەبەوەشكراوە، لەسەردانەكەی سەرۆكی پارتی بۆ بەغدا دۆسیەكانی دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، یاسای نەوت و گاز، بابەتی هەڵبژاردن، دانانی پارێزگاری نوێ بۆ كەركوك، هەروەها بابەتی ڕێككەوتنی شەنگال لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی عێراق تاوتوێ‌ دەكات.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە بەشێكی دیكەی سەردانەكەی سەرۆكی پارتی پەیوەست دەبێت بە گفتوگۆكردن لەبارەی هێرشەكانی توركیا لەخاكی هەرێمی كوردستان و زۆربوونی جموجوڵەكانی سوپای توركیا، هاوكات ئەو هێرشانەی كە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی عێراقەوە دەكرێنە سەر هەولێر.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color