بەپێی نوسراوێکی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کە دەست بوار کەوتووە، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە "هەموو ئەو بانکانە دەتوانن تەوتینی مووچە بكەن كە مۆڵەتیان لە بانكی ناوەندی هەیە".
لە دەقی نووسراوەکەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەراندا ئاماژە بە قبوڵکردنی بانکەکانی “هەژماری من” لە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەراندا دەکات.
بەگوێرەی نووسراوەکە هەموو ئەو بانکانەی لە بانكی ناوەندی عێراق مۆڵەتیان وەرگرتووە و لە هەرێمی كوردستان لقیان هەیە، دەتوانن تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بکەن ومووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا.
بەپێی لیستەكەی بانكی ناوەندی ئەو بانكانەی كە مۆڵەتیان هەیە 66 بانكن، بەڵام پێشتر دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دەرکرد کە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەنیا لە بانكە حكومییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكرێت.