گرنگ

چەکی گەنمی جووتیاران دابەشدەکرێت

2024-07-04

 

سەرۆکی لیژنەی باڵای بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران دەکەین

 

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێرو سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران، لە راگەیەندراویکدا ئاگاداری جووتیاران دەکاتەوە کە رۆژی پێنجشەممە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکات،لە زنجیرە (٢٠٠) تاوەکو زنجیرە(٣٥٠ ) لە رۆژی (٩،١٠،١١)ی ٢٠٢٤، گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە جوتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن.

 

سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران دەشڵێت:"ئەو جووتیارانە چەکەکانیان لە بانکی بەحرکە خەرج دەکرێ".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color