گرنگ

هۆکاری داخستنی کوشتارگەی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

2024-07-06

 

بەهۆی ئەوەی کۆمپانیایەک کە ڕێپێدراوی حکومەتە و دەیەوێت لە بەرامبەر پشکنینی هەر ئاژەڵێک لە کوشتارگەی سلێمانی، بڕی ٢ هەزار دینار لە قەسابەکان وەربگرێت، قەسابەکان بایکۆتی کوشتارگەیان کردووە.

د.تاریق عەلی، پزیشکی ڤێتێرنەری لە کوشتارگەی سلێمانی بە بواری راگەیاند، داخستنی کوشتارگە پەیوەندی بە قەسابەکانەوە هەیە کە ئەمڕۆ ئاژەڵیان نەهێناوە لەبەر ئەوەی کۆمپانیایەک هاتووە کە رێپێدراوی حکومەتە و بەشێوەی عەشوایی خوێن لە ئاژەڵەکان بۆ پشکنین وەردەگرێت و بۆ هەر پشکنینێکیش ٢ هەزار دینار لە قەساب وەردەگرن، ئەوانیش ئامادەنین ئەو ٢ هەزار دینارە بدەن و ئەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ ئاژەڵیان بۆ کوشتارگە نەهێناوە.

ناوبراو روونیکردەوە، وەرگرتنی ئەو خوێنە بۆ ئەوەیە کە هەموو ئاژەڵێک وەک مرۆڤ چارەسەر وەردەگرێت، ئەم پشکنینە بۆ ئەوەیە تا بزانرێت ئەو ئاژەڵە پێشتر دەرمانی وەرگرتووە یان نا، بڕیارییش بوو لە ئەمڕۆوە پڕۆسەکە دەست پێبکات.

د.تاریق ئاماژەی بەوەکرد، داخستی کوشتارگە گرفتی گەورە بۆ نەبوونی گۆشت لە بازاڕدا دروست دەکات و دەبێت بەزووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەر بۆ ئەم گرفتە بدۆزنەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color