گرنگ

لاهور شێخ جەنگی، دەیەوێت لەسەر عەتا سەراوی سۆزی جافەکان بجوڵێنێت

2024-07-06

 

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی و سەرۆکی ئێستای بەرەی گەل دەیەوێت سۆزی جافەکان بجوڵێنێت.

دوای دەستگیرکردنی عەتا سەراوی، لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە کاتی گەڕانەوەی لەسوید لەسەر کەیسی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکەی لەدەرەوەو ناوەوەوەی یەکێتی هیچ کاردانەوەیەک بەدی نەکرا تەنها هاتنە دەنگی لالەزار نەبێت لەسەر عەتا سەراوی.

ڕێبوار حامید حاجی غالی کە کەسێکی نزیکی لاهور شێخ جەنگییە و بەبەرپرسی یەکەمی ئەمنی و پاراستنی لالەزار دادەنرێت لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە فەیسبوک لەسەر دەستگیرکردنی عەتا سەراوی هاتە دەنگ و دەڵێت ”سوكایەتیكردن بە جاف قبوڵناکەین و جاف هەمیشە پێشەنگی كوردایەتی بووە. زۆرترین قوربانی داوە لە پێناو ئاشتی و ئازادی و ئارامی بۆ گەلەكەمان”.

ڕێبوار حامی حاجی غالی، دەشڵێت ”پێتان دەڵێم سوكایەتی كردن بە كەسایەتییەكانی جاف هێڵی سورە و قبوڵی شكۆ شكان ناكەین لەمە زیاتر”.

هاتنە دەنگی کەسی یەکەمی ئەمنی لالەزار لەسەر عەتا سەراوی و بەستنەوەی پرسەکە بە عەشیرەتی جاف، دوای ئەوە دێت بافڵ تاڵەبانی سەرکەوتوو بوو لە ئاشتکردنەوەو هێنانەوەی حامید حاجی غالی و مەحموود سەنگاوی و عەدنان حەمەی مینا سەرکردە جافەکانی ناو یەکێتی.

لاهور شێخ جەنگی لە ئێستادا دەیەوێت سۆزو دەنگی جافەکان بۆ خۆی ڕابکێشێت، بەچاوپۆشی لەوەی لە ماوەی ڕابردوو لەناو یەکێتی پەیوەندی لەگەڵ عەتا سەراوی خراپ بووە و سەراوی چەند جارێک لەمیدیاکانەوە بە نەرێنی قسەی لەسەر لاهور شێخ جەنگی کردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color