گرنگ

بۆ یەکەمجار شارێکی کوردی دەبێتە گەرمترین شاری جیهان

2024-07-06

 

ماڵپەڕی کەشناسی ئێڵدۆرادۆ لیستی گەرمترین ۱٥ شاری جیهانی بۆ ئەمڕۆ، ٦ی تەمووز، بڵاو کردەوە و بۆ یەکەمجارە شارێکی کوردستان دەبێتە گەرمترین شاری جیهان.

 

بەپێی ماڵپەڕەکە شاری خانەقین بە پلەی گەرمی پێشبینیکراوی ٤۹.٤ پلە گەرمترین شاری سەر ڕووی زەوی دەبێت بۆ ئەمڕۆ.

 

لە دوای خانەقین  شارەکانی عەممارەو بەدرە و بەغدا و بەسرە و عەلی غەربی و ناسرییە و کوت لەلیستەکەدا هەن و لە کۆی ۱٥ شاری جیهان هەشت شاری لە عێراقن.

 

لە هاوینی ڕابردوو شارەکانی بەسره و ناسریەو عەلی غەربی و سەفوان لە عێراق چەند جارێک گەرمترین شاری جیهان بوون. بۆ یەکەمجارە خانەقین وەک شارێکی کوردی دەبێتە گەرمترین شار.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color