گرنگ

ژنە دادوەرێکی سلێمانی هاوسەرەکەی لە ماڵەوە دەردەکات و داوای ٦٠ هەزار دۆلاریشی لێدەکات

2024-07-06

 

ژنە دادوەرێکی شاری سلێمانی دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی، لە ماڵەکەی دەریکردووە و داوای بڕی شەش دەفتەر دۆلار، واتە ٦٠ هەزار دۆلاریشی لێدەکات.

بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی (بوار)دا کە بەمزوانە بڵاودەبێتەوە باسی لەو توندوتیژییانە کرد کە ژنان بەرامبەر بە هاوسەرەکانیان دەیکەن، نوێترین کەیسیش کە لایان تۆمارکراوە ژنە دادوەرێکی شاری سلێمانییە کە دوای جیابوونەوەیان، هاوسەرەکەی کە مامۆستایە لە ماڵەکەیان کردۆتە دەرەوە و ئێستا داوای ٦٠ هەزار دۆلاریشی لێدەکات.

ناوبراو وتی "ئەو ژنە لەبەرئەوەی خۆیشی دادوەرە و رۆحی یاساکان لەبەردەستێتی، بەداخەوە نزیکەی ٩ داوای یاساییشی لەسەر هاوسەرەکەی تۆمارکردووە و سزای دەروونی دەدات".

بورهان عەلی وتیشی "یەکێک لەو داوا یاساییەکانی ئەو ژنە دادوەرە ئەوەیە گوایە ٦٠ هەزار دۆلار واتە شەش دەفتەر دۆلاری بە هاوسەرەکەی داوە و ئێستا لێی داوا دەکاتەوە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color