گرنگ

بەهۆی زۆری نیگەرانی، پارتی کۆنفرانسی بەشێک لە لقەکانی بۆ کۆتایی ئەمساڵ دواخست

2024-07-07

 

پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیاری دواخستنی کۆنفرانسی ئەو لقانەی داوە کە تا ئێستا کۆنفرانسیان ئەنجام نەداوە بۆ مانگی تشرینی دووەم لە کۆتایی ئەمساڵ

بڕیاری دواخستنی کۆنفرانسی ئەو لقانە دوای ئەو کێشانە هات لە چەند لق و ناوچەیەکی هەرێم لە ئەنجامی هەڵبژاردن لە ناوچەکان دروست بوو و نیگەرانی بەشێک لە کادرانی پارتی لێکەوتەوە. لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەستەگەری و کوتلەگەری دروست بووە و کاری لە ڕێکخستنەکانی حزبەکە کردووە و بڕیار دراوە کۆنفرانسەکان ڕابگیرێت و دوا بخرێت

بڕیاربوو ۱٤ی ئەم مانگە کۆنفرانسی لقەکانی کەرکوک و دەوروبەری کەرکوک و موسڵ و بەغدا و خانەقین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color