گرنگ

بڕێک پارەی دیکەی گەیشتە هەرێم و سبەینێ دابەشدەکرێت

2024-07-07

 

سایلۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە، سبەی بەشێكی پارەی گەنمی جووتیاران کە60 ملیار دینارە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكرێت.

 

سایلۆکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جووتیارانەی، كە گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە، تا پسووڵەی ژمارە 289 سبەی دووشەممە 8ی7ی2024 چەكی پارەكانیان دابەش دەكرێت.

 

دەشڵێت:"دەبێت جووتیاران بۆ وەرگرتنی چەك و پارە سەردانی بەشی ژمێریاریی بەرێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی بكەن".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color