گرنگ

راكان جبوری، پێشنیارێکی سودانی ئاشکرا دەکات کە داوا دەکات پۆستی پارێزگاری كەركوك بدرێت بە یەكێتی

2024-07-08

 

 

ڕاکان سەعیدوجبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک ناوەڕۆکی پێشنیارێکی سەرۆک وەزیران لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک ئاشکرا دەکات.

بەپێی لێدوانێکی راكان جبوری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی لەكەركوك کە بۆ ئاژانسی هەواڶی نشتیمانی عێراقnina قسەی کردووە. ڕاکان سەعید گوتویەتی ”محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک دوا دەرفەت پاکێجێکی خستووەتە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک تاوەکو لەسەری رێکبکەون”.

جبوری دەڵێت ”بەپێی پاکێجە سیاسییەکەی سودانی پێشنیازی کردووە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بدرێت بەپێکهاتەی کوردو بەدیاریکراوی یەکێتی نشتیمانی کوردستان کە خاوەن زۆرترین کورسییە. پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكە بدرێت بە پێكهاتەی عەرەبی بەدیاریکراوی "هاوپەیمانی عەرەبی".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color