گرنگ

 گرنگ

لە بەرامبەر موجامەلەکردنی پارتی، یه‌كێتیى له‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق و ئێران نیگه‌رانه‌

2024-07-10

 

 


بافڵ تاڵەبانی لە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی مەسعود بارزانی لە بەغدا نیگەرانەو بەو هۆیەوە لە لایەنە عێراقییەکان و بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی نیگەران دەبێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مدوایه‌ى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانى نیگه‌ران كردووه‌و بەو هۆیەوە سەرۆکی یەکێتی نیگەرانییەکانی خۆی گەیاندووەتە بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ باش نازانێت و پێیوایه‌ به‌شێكى له‌سه‌ر حسابى یه‌كێتیى ده‌بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color