گرنگ

 گرنگ

تەیف سامی لەسەر داهاتی ناوخۆ، دواین هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی هەرێم

2024-07-10

 

 


وەزیری دارایی عێراق بۆ دواجار هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی هەرێم گەر داهات رادەست نەکەن لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکات.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە واژووی تەیف سامی لەسەرە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە ”دەبێت حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە یاسای بوودجەی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ کە ئاماژە بە رادەستکردنی لە ٥٠٪ی داهاتی ناوخۆی هەرێم دەکات”.

لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا هاتووە کە حکومەتی هەرێم لە حەوت مانگی ئەمساڵدا تەنها ١٥٠ ملیار دیناری وەک داهاتی ناوخۆ رادەست کردووە لە کاتێکدا دەبوایە یەک ترلیۆن و ٥٠ ملیار دینار رادەست بکات.

لە کۆتایی نوسراوەکە هۆشداریش دەداتە حکومەتی هەرێم گەر پابەندی یاساکانی بوودجەی عێراق نەبن ئەوا رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color