گرنگ

 گرنگ

پارێزگاری كەركوك دەبێت كوردێكی باش بێت و یەكێتی دەستنیشانی بكات

2024-07-15

 


ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، ئێمە بەشێکین لە حکومەت و پابەندین بە سیاسەتەكانی، دەشڵێت:" ئەو پەیامانەی یەکێتی دەوترێن هەڕەشەن بۆ سەر وڵاتانی جیهان ئەسڵ و ئەساسی نییە و بەغدا بەرپرسی یەکەمە".

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، ڕاستە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەبەرکەوتەی خۆمان دەزانین، بەڵام ئەوەی جەختی لەسەردەکەینەوە ئەوەیە کە کوردێکی باش پارێزگاربێت، به‌و مه‌رجه‌ى یەکێتی دەستنیشانی بکات".

وتیشی: ئێمە پابەندین بە سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و بەشێکین لە حکومەت.

لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سلێمانی وتیشی: ئەو پەیامانەی یەکێتی دەوترێن هەڕەشەن بۆ سەر وڵاتانی جیهان ئەسڵ و ئەساسی نییە و ئە و‌هێرشانەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و بەغدا بەرپرسی یەکەمە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color