گرنگ

له‌ مانگى دووى ئه‌مساڵه‌وه‌ 42 هه‌زار مووچه‌خۆرى مه‌ده‌نى سه‌ربازى له‌ هه‌رێم زیادیكردووه‌

2024-07-21

 

بوار، تایبه‌ت 

 

به‌پێى ئه‌و داتاو ئامارانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه‌، جیاوازییه‌كى زۆر له‌ ژماره‌ى میلاكى مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ى یاسایى بودجه‌ى عێراق و ژماره‌ى میلاكى فه‌رمانگه‌ى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌. به‌و پێیه‌ش جیاوازییه‌كه‌ جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كه‌ خۆى له‌ زیاتر له‌ 21 هه‌زار کەس ده‌بینێته‌وه‌. 21 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى دیكه‌ له‌ میلاكى زیاده‌ له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێم جیاوازى هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا. به‌مه‌ش ژماره‌ى میلاكى زیاده‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا زیاتر له‌ 42 هه‌زار میلاكه‌.

به‌پێى ئه‌و نوسراوانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه‌، جیاوازییه‌كى زۆر له‌ میلاكى مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هەیە.

ئەمەش له‌ چوارچێوه‌ى یاسایى بودجه‌ى عێراق و فه‌رمانگه‌ى بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە ڕوونی جیاوازییەکە دیارە، به‌و پێیه‌ى میلاكى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ى بودجه‌دا بریتییه‌ له‌ 658 هه‌زار و 189 كه‌س له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى یاسای بودجه‌ى عێراق هه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ 679 هه‌زار و 311 كه‌س. به‌مه‌ش جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌. جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بە سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان زیاتر له‌ 21 هه‌زار و 122 فه‌رمانبه‌ره‌.

به‌پێى داتاو ئاماره‌كان، جیاوازى له‌ میلاكى فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تییه‌كاتى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ زیادبوونى میلاك له‌دامه‌زراوه‌كانى مین و سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و پلاندانان كه‌مترینه‌، به‌ڵام زیادبوونى میلاك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ و شاره‌وانى زۆترینه‌.

به‌پێى ئاماره‌كان، زۆرترین زیادبوونى میلاك له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 21 هه‌زاره‌. واته‌ ژماره‌ى میلاك له‌ 114 هه‌زاره‌وه‌ بۆته‌ 138 هه‌زار له‌ دواى ئه‌وانیش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه‌ كه‌ خۆى له‌ زیاتر له‌ 4 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌ 154 هه‌زاره‌وه‌ بۆته‌ 159 هه‌زار.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color