گرنگ

 گرنگ

بوار وردەكاری هەوڵی ڕێككەوتنێكی یەكێتی لەگەڵ لایەنە عەرەبەكانی كەركوك ئاشكرا دەكات

2024-07-21

 

#بوار

 

لە دوای بە بنبەست گەیشتنی گفتوگۆكانی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستەكانی پارێزگای كەركوك. هەر یەك لەو دوو حیزبە بە جیا لەگەڵ لایەنەكانی كەركوك كەوتونەتە گفتوگۆ.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خاوەنی پێنج كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەو لەگەڵ كورسی كۆتای مەسیحییەكان و ئەندامێكی لیستی عروبەو ئەندامێكی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەك بەرەدان و لە ئێستاشدا لەگەڵ ئەندامێكی لیستی قیادە بە ناوی محەمەد ئیبراهیم حافز لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی زۆرینەی سادە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك مسۆگەر بكەن و پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵبژێرن.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا پێشنیارێک گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت كە ئەگەری زۆرە گرێ كوێرەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك بكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی بوار، ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە بەم شێوەیەیە كە ئەحمەد حەمدانی لە لیستی هاوپەیمانی عەرەبی بکرێت بەسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و قاسم حافز برای ئەندامێکی تری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی قیادە بەناوی محەمەد حافز بکرێتە جێگری پارێزگار. قایمقامی حەویجەش بدرێت بە لیستی عروبە تا زۆرینەی سادە بە نۆ ئەندام لەگەڵ یەکێتی دروست بکەن و پارێزگار بۆ یەکێتی بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color